له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت حه‌وت سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ندامێکی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی هێرشه‌کانی رۆژی شه‌ممه له عێراق کوژراون له کاتێکدا که هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌کانیان بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی باکور و باشوری به‌غدا له یاخیبوان.
له میانه‌ی یه‌کێک له ڕووداوه‌کاندا، چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کوژراون و وه‌رگێڕه عێراقی‌یه‌که‌شیان برینداربووه کاتێک بۆمبێک له نزیک ئۆتۆمبیله‌که‌یان له باکوری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قییه‌وه. هه‌روه‌ها دوو سه‌رباز و ئه‌ندامێکی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکیش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێکی لاڕێ له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا کوژراون. سه‌ربازێکی تریش له به‌غدا کوژرا پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ی که‌وته به‌ر هێرشێکی ته‌قه‌کردن له ڕێگه‌ی چه‌کی سووکه‌وه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی سه‌ربازه‌کانیان هێرشیان کردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ک له شاری سه‌در له به‌غدا و له ئاکامدا 3 چه‌کدارییان ده‌ستگیرکردووه که گومانیان لێده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌بێت.
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕاشیگه‌یاند که‌وا به‌ندکراوێک له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکری زیندانییه‌کان ڕۆژی هه‌ینی گیانی له ده‌ستداوه به‌هۆی خه‌ستی برینداربوونی له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر یاخیبووان له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا.