مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌سته‌یه‌كی لێكۆڵێنه‌وه‌ی پێك هێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی هێزی ئاسایش بۆ ڕێگه‌گرتن له ملیتانه‌كانی حه‌ماس له دروست كردنی توندوتیژی له كه‌رتی غه‌زه.
ڕۆژی شه‌ممه، به‌یاننامه‌یه‌کی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ڕایگه‌یاند ئه‌و كۆمسیۆنه له‌لایه‌ن ( زه‌كه‌ریا ئه‌ل اغا ) وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت که ڕێبه‌ری پاری فه‌تیحی به‌ڕێز عه‌باسه له غه‌زه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز عه‌باس كۆماندارێكی له ناوه‌ندی كه‌رتی غه‌زه كۆلۆنێل سوله‌یمان خدر ی له‌سه‌ركار ده‌ركرد. حكومه‌ت گوتی به ترسنۆكانه كاره‌كانی كردووه كاتێک به‌بێ شه‌ڕ بنكه‌یه‌کی له كه‌رتی غه‌زه داوه‌ته ده‌ست ملیتانه‌كانی حه‌ماس.
له ڕۆژی هه‌ینیش‌دا، به‌ڕێز عه‌باس به‌ڕێو‌به‌ری ئاسایش ڕه‌شید ئه‌بو شه‌به‌ك ی له سه‌ر كار ده‌ركرد.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك، ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی حه‌ماس بۆ که‌رتی غه‌ززه‌ی به "کوده‌تا" ناوبرد و به‌ڕێز عه‌باسیشی دڵنیاکردۆته‌وه له‌وه‌ی که میسر پشتیوانیان لێده‌کات.
ئه‌م ووتانه‌ی به‌ڕێز موباره‌ك به‌ر له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه هات كه له هاوینه هه‌واری شه‌ر‌م ئه‌لشێخی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌ڕێز موباره‌ك میواندارێتی كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئیهۆد ئۆلمێرت و سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس و شاعه‌بدوڵڵای ئوردن ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له پشتیوانیكردن له حكومه‌تی به‌ڕێز عه‌باس بكرێت.