سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامد کارزای هێزی ناتۆ و هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گوناهبار کردووه به‌وه‌ی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌م دواییه‌دا، خه‌ڵکانی سیڤیڵیان به شێوه‌یه‌کی نابه‌پرسانه خه‌ڵکانی سیڤیڵیان کوشتووه.
به‌ڕێز کارزای له کابوڵ ڕۆژی شه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر له 52 که‌سی سڤیڵ له ئه‌فغانستان کوژراون.
هاوپه‌یمانێتی ئاژانسه‌کانی یارمه‌تی مرۆیی ئه‌فغانی‌یه‌کان و خۆرئاواییه‌کان ده‌ڵێن له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، 230 که‌سی سیڤیڵ له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی نێوان یاخیبوان و هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانستان کوژراون.
له میانه‌ی شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵێن سه‌ربازیکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی پێکدادانه‌کانی نێوان هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی تالیبانه‌کان له هه‌رێمی هێملاندی باشوری ئه‌فغانستان کوژراوه. به‌یاننامه‌یه‌کی تری ڕه‌سمی هێزی هاوپه‌یمانان ئاماژه به برینداربوونی دوو سه‌ربازی تر له پێکدادانه‌کانی نزیک گوندی لانگار ده‌دات.
ڕۆژی هه‌ینیش، سکرتێری گشتی هێزی ناتۆ جاپ دی هۆپ شێفه‌ر داوای ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و قوربانی‌یه سیڤیڵانه کردووه که له دوای هێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له باشوری ئه‌فغانستان کوژراون. به‌ڵام تالیبانه‌کانیشی گوناهبار کرد به‌وه‌ی خه‌ڵکانی سیڤیڵ بۆ پارێزگاری خۆیان به‌کارده‌هێنن.
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیسی ئه‌فغانیش گوتویه‌تی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هێزی ناتۆ له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و له هه‌رێمی هێملاند، 25 که‌سی سیڤیڵ کوژراون و له نێویاندا ژن و منداڵیشیان تیادا بووه.