له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانیان 7 تیرۆریستیان کوشتووه و 10 گومانلێکراوی تریشیان ده‌ستگیر کردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه له دژی ڕێبه‌ران و چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجامیانداوه.
هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکردووه و ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانیان له میانه‌ی ههڵمهتهكانیاندا له تکریت و فه‌لوجه و به‌غدا، ده‌ستیان به سه‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌ک و عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
هێزی هاوپه‌یمانان ده‌شڵێن له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له موسڵ ئه‌نجامیاندا، کوردێکی توندڕه‌وی تاوانبارییان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندی به‌و هێرشانه‌وه هه‌بووبێت که له باکوری عێراق ڕوویاندا.
ڕۆژی هه‌ینیش، کۆمانده‌ری له‌شکری ئه‌مه‌ریکی، لیوتننت ژه‌نه‌راڵ ره‌یمۆند ئۆدییه‌رنۆ گوتویه‌تی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئه‌م دواییه که له دژی یاخیبوان له ناوچه‌کانی چوارده‌وری به‌غدا ئه‌نجامیانداوه، له‌وانه‌یه زه‌مینه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له عێراقدا خۆش بکه‌ن تاوه‌کو سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو.
ئۆدییه‌رنۆ به ڕۆژنامهوانانیشی ڕاگه‌یاند که‌وا زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کان له مانگی یه‌کی ڕابردوودا، گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره له شه‌ڕی دژ به یاخیبوان‌دا به ده‌ست ده‌هێنن.
ئۆدییه‌رنۆ گوتیشی به یارمه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له‌وانه‌یه تاوه‌کو سێ یاخود چوار مانگی یه‌که‌می ساڵی 2008، هێزه‌کانی عێراقی توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت که به‌رپرسێتی کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی زیاتر له عێراقدا بگرنه ده‌ست.