سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ حه‌ماس‌دا ئه‌نجام نادات و به ڕێکخراوێکی تیرۆریستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیلانیان بۆ کوشتنی دانابوو.
سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی له میانه‌ی ووتارێکدا که پێشکه‌شی گه‌لی فه‌له‌ستینی کردبوو، ڕه‌خنه‌ی له حه‌ماس گرت که‌وا دوای شه‌ڕوپێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پارتی فه‌تح‌دا، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌دا گرت. جێی باسه، گروپی فه‌تح هێشتا که‌ناری خۆرئاوا له‌ژێر ده‌ستیان‌دا ماوه.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، له‌شکری ئیسرائیلی له میانه‌ی پێکدادانێکدا بۆ سه‌ر غه‌ززه، چوار فه‌له‌ستینیان کوشتووه . هه‌روه‌ها ئیسرائیل یه‌که‌م هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌که ئه‌نجامداوه له دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کۆنترۆڵی غه‌ززه‌ی گرته ده‌ست. ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه پاش ئه‌وه‌ی دوو موشه‌ک بۆ هه‌رێمه‌که‌یان له غه‌ززه‌وه هه‌ڵدرا. به‌ڵام هێرشه‌که هیچ قوربانی‌یه‌کی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ڕێگه به تێپه‌ڕبوونی فه‌له‌ستینیه‌کانی که‌رتی غه‌ززه ده‌ده‌ن که له‌سه‌ر سنوری" ئێرێز" گیرییان خواردووه و پێویستیان به چوونه ناو ئیسرائیله به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی هه‌نوکه‌یی. هه‌روه‌ها ئیسرائیل ڕازی بووه به‌وه‌ی ڕێگه به ووڵاتیانی بیانی وه‌ک ڕووسی و ئۆکرانی بدرێت غه‌ززه به‌جێ بهێڵن.
هاوکاتیش، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 9 لۆری بارهه‌ڵگری پڕ له یارمه‌تی بۆ غه‌ززه ڕه‌وانه کردووه.
له به‌ره‌وپێشچوونێکی تردا، ئیسرائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری نوێی فه‌له‌ستینی‌دا کرده‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی تزیبی لیڤینی به سه‌لام فه‌یازی ڕاگه‌یاند که‌وا پێکهاتنی حکومه‌تێکی نوێی فه‌له‌ستینی به بێ به‌شداری حه‌ماس، ڕێگه به به‌ره‌وپێشچوون له زۆر بواردا ده‌دات.