له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا كه كراونه‌ته سه‌ر باكور و باشوری به‌غدا به ئامانجی له‌ناوبردنی یاخیبوان، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 34 گومانلێكراوی تیرۆریستیان كوشتووه.
له‌شكر ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كردویانه‌ته سه‌ر ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، سه‌ربازه‌كان 30 گومانلێكراوی تیرۆریستیان كوشتووه و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و بۆمب و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌شدا. نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌بازیش به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا كردووه كه له زوویه‌كی ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له پارێزگای دیاله‌وه ده‌ستی پێكردووه.
له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا كه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له به‌غدا ئه‌نجامدرا، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان چوار یاخیبوویان كوشتووه و 62 یاخیبووی تریشیان بریندار كردووه.
پۆلیسی به‌غدا ده‌شڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی به لایه‌نی که‌مه‌وه 29 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که باوه‌ڕده‌کرێت قوربانی توندوتیژی نه‌ژادی بن. هه‌روه‌ها سێ مزگه‌وتێکی سونیه‌کانیش له باشوری به‌غدا بۆمباران کراون. هاوکاتیش ڕاگه‌یه‌ندراوه که ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له به‌غدا به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشتۆته 87 قوربانی. له میانه‌ی هه‌مان هێرشدا زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی سونی‌یه توندڕه‌وه‌كانی گوناهبار كردووه.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی له گه‌ڕه‌كی فه‌جری به‌غدای پایته‌خت، له ناوه‌ندی حه‌نان بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك، 24 كوڕی به‌دخۆراك و چه‌وساوه‌یان تیادا دۆزیوه‌ته‌وه. كوڕه‌كان كه ته‌مه‌نیان له نێوان 3-15 ساڵیدا بووه، به ڕووت و قوتی له ژوورێكی تاریكدا دانرابوون و زۆربه‌یان به جێگه‌كانیانه‌وه به‌سترابوونه‌وه.