به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش سووربوونی خۆی جه‌خت کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کانی بنکه‌یان له باکوری عێراق‌دا هه‌یه و له‌وێوه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ووڵاتی تورکیای دراوسێ‌ی عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان له باکوری عێراق‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش یه‌کێک بوو له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له واشنتۆن باسی لێکرد.
خانم رایس دوا به دوای کۆبونه‌وه‌که گوتی " ئێمه گفتوگۆمان له‌سه‌ر کێشه‌کانی په‌که‌که کردووه. هه‌روه‌ها گفتوگۆمان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و میکانیزمه سێ لایه‌نی‌یه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریکا و تورکیا کردووه که پێشتر سه‌باره‌ت به ئاسایشی هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه نراوه. باسیشمان له گرنگی خێراکردن به کارکردن به‌و میکانیزمه کردووه چونکه عێراقی‌یه‌کان و ئێمه‌ش نامانه‌وێت هه‌رێمه‌که‌یان بۆ کرداری تیرۆریستانه له دژی ووڵاتێکی دراوسێ‌یان به‌کار بهێنرێت."
پارتی کرێکارانی کوردستان که به په‌که‌که ناسراون خواستی ئۆتۆنۆمی بۆ کورده‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌که‌ن. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌یش ئه‌و گروپه به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی داده‌نێن و له‌گه‌ڵ عێراق و تورکیا دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه له باکوری عێراق.
جێی باسه، تورکیا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ژماره‌ی هێزه‌کانی له‌شکری له‌سه‌ر سنوری نێوان ووڵاته‌که‌یی و عێراق‌دا زیاد کردووه له کاتێکدا که به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به شوێن چه‌کدارانی په‌که‌که و هێرشی په‌که‌که‌ش له به‌رامبه‌ر نیشانه‌کانی له‌شکری تورکی به‌رده‌وامه.