وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدا به مه‌به‌ستی فشـارخسـتنه سه‌ر ڕێبه‌ره باڵاكانی عێراق بۆ هه‌نگاونانی به‌په‌له له پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانیدا.
دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی هه‌ینی ڕۆبه‌رت گه‌یتس له برۆكسله‌وه به سه‌ردانێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته به‌غدا. له ڕێـگه‌كه‌یدا به په‌یامنێرانی گوت كه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به به‌ره‌وپـێشچوونی خاوی عێراقیـیه‌كان له په‌سه‌ندكردنی یاساكان و هه‌وڵ نه‌دانێـكی ئه‌وتۆیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیـژیـیه‌كان ناكام بووه.
له هه‌واڵێـكی تردا ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F-16 به یه‌ك فڕۆكه‌وانه‌وه له‌نزیـك شوێنی چالاكیـیه‌كه‌ی له عێراق كه‌وتۆته خوارێ. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كه شوێن و هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كرد و هه‌روه‌ها باسیشی له‌وه نه‌كرد كه ئایا فڕۆكه‌وانه‌كه ڕزگاری بووه یان نا.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و پاش ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێـكی سوننه‌كان له شوێنێـكی نزیـك به شـارۆچكه‌ی زوبێری سه‌ر به پارێزگای به‌سره له باشوری عێراق ته‌قێنرایه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی تا كاتێـكی نا دیاریكراو بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له شـاری به‌سره دا.