ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ده‌ڵـێن ڕۆژی هه‌ینی 4 سه‌رباز كوژراون له‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌ی له نێوان له‌شـكری لوبنانی و توندڕه‌وانی ئیسلامی له ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی له باكوری لوبنان.
زیاتر له 130 كه‌س له‌م شه‌ڕه‌دا كوژراون له‌وه‌تای چوار هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میلیشـیاكانی فتح ئه‌لئیسلام له ئۆردوگای نه‌هر ئه‌لبارد له نزیـك شـاری ته‌رابلوسه‌وه ده‌ستیـپـێـكردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌یان هه‌زار له په‌نابه‌ران ناوچه‌كه‌یان جێـهێشـتووه وه‌لێ هێشـتاش ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆردوگاكه‌دا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئاگاهی داوه‌ته ئه‌مریكایـیه‌كان سه‌باره‌ت به‌م شه‌ڕ و پــشـێوی سـیاسـیـیانه له لوبنان، وه داواشی له خه‌ڵـكی ئه‌مریكا كردووه سه‌ردانی ئه‌وێ نه‌كه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش هه‌زارن كه‌سی خه‌ڵـكی لوبنان به‌شـداریـیان له مه‌راسیمی ناشـتنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لوبنانی وه‌لید عیدۆدا كرد كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ئاكامی ماشـێن ته‌قاندنه‌وه‌یه‌كدا كوژرا.
وه‌لید عیدۆ یه‌كێـك بوو له‌و یاسادانه‌رانه‌ی دژی سوریا بووه.
به‌شـداربووان له مه‌راسیمی ئه‌م ناشـتنه‌دا دروشمی دژه سوریایان ده‌گوته‌وه كه سه‌عه‌د حه‌ریری ئه‌ندامی په‌رله‌مان له پـێشـه‌نگی مه‌راسیمه‌كه‌دا بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تری به‌ره‌ی دژه سوریا له په‌رله‌مانی لوبنادا كه زۆرترایه‌تین.