شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو گروپـی ڕكابه‌ری فه‌له‌ستینی حه‌ماس و فه‌تح له كه‌رتی غه‌ززه ته‌شه‌نه‌ی كردووه، وه 2 كارمه‌ندی فریاگوزاری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش
كوژراون.
گوته‌بێـژێـك ڕایگه‌یاند كه‌وا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاش كوژرانی دوو كارمه‌ندی، كه فه‌له‌سـتینی بوون، كاره فریاگوزاریـیه‌كانی خۆی له غه‌ززه كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها 8 كه‌سی دیكه‌ش له شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كوژراون.
حه‌ماس ده‌ڵێت له دواهه‌مین شه‌ڕدا ده‌ستی به‌سه‌ر 2 بنكه‌ی تری ئاسایشی فه‌تحی گرتووه. هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانی حه‌ماس توندتر ده‌سـتیان به‌سه‌ر باكوری غه‌ززه‌دا گرتووه، وه تا ڕۆژی هه‌ینیش مۆڵه‌تیان به هێزه‌كانی فه‌تح داوه چه‌كه‌كانیان دابنێن.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له غه‌ززه ڕووده‌دات شــێـتێـتیـیه.
كۆمه‌ڵی فه‌تح هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه به‌وه‌ی له حكومه‌تی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینی ده‌كشـێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و شه‌ڕه‌كان ڕانه‌گیرێت.
ڕۆژی سـێشه‌ممه و له چه‌ند شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا كه هه‌رگیز پـێشـتر به‌و سه‌ختیـیه له نێوان ئه‌و دوو گروپه ڕووی نه‌داوه به‌لایه‌نی كه‌م 27 كه‌س كوژران .