سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش و هاوتای بولگاری جۆرجی پارڤانۆڤ ده‌ڵـێن په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر باشه.
دوابه‌دوای پـێـشـوازیـیه‌كی تێروته‌سه‌ل له جۆرج بوش له سۆفیا هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیـیان سـازدا.
سه‌رۆك بوش دووباره داوای هاوكاریكردنی ڕوسیای له به‌ره‌وپـێشـبردنی دامه‌زراندنی سـیسـتمی به‌رگری موشه‌كی له ئه‌وروپادا كرد. پاشـان سه‌رۆك بوش هه‌وڵی دا مه‌ترسی و نیگه‌رانیـیه‌كانی بولگاریا بڕه‌وێنێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ڵاتی به‌ڵـقان سود له سـیسـتمی قه‌ڵـغانی موشه‌كی به‌رگری له ئه‌وروپا وه‌رناگرێت. پـێشـنیاریشی كرد به‌وه‌ی ده‌كرێت بولگاریا سود له سیستمی قه‌ڵـغانی موشه‌كی دژ به موشه‌كه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان وه‌ربگرێت.
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئه‌و پـێـنج په‌رسـتیاره بولگاریـیه و پـزیشـكه فه‌له‌سـتینیـیه‌ی كه لیبیا حوكمی مه‌رگی به‌سه‌ریاندا داوه ده‌بێت ئازاد بكرێن.
شـایانی باسه سه‌رجه‌م ئه‌م پـێنج كه‌سه به تاوانی توشـكردنی منداڵانی لیبی به نه‌خۆشی ئه‌یدز حوكم دراون.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی دیكه له دژی بڕیاری حوكمی سه‌پـێندراوی سه‌ر ئه‌و پـێـنج كارمه‌نده پـزیشـكیـیه‌ن و داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێـیان ده‌كه‌ن.