له كۆنفرانسی لوتكه‌یی كۆمه‌ڵی هه‌شت كه له‌م هه‌فته‌یه له ئه‌ڵمان به‌ڕێوه‌چوو له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕاگه‌یه‌ندرا ده‌ست له بڕیاری زیاتر و توندتر ده‌درێت ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست له پـیـتاندنی یۆرانیۆم ههڵـنهگرێت.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی گومان له‌وه ده‌كه‌ن ئێران به نهێنی خه‌ریكی سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه، ئێران حاشا له‌وه ده‌كات.
له‌هه‌مان ده‌م به‌پـێی ڕێـكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری مافی مرۆڤ، ئێران له هه‌موو كاتێـكی دیكه زیاتر پـێشـێـلی ئازادیـیه‌كانی مه‌ده‌نی هاوڵاتیانی كردووه. زۆر جاران ڕه‌خنه ده‌بیسـترێت كه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له ئێرانێ كه‌وتۆته په‌نای مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی، به واتایه‌كی دیكه به‌و شـێوه‌یه جیهان فشـار له‌و بواره بۆ ئێران ناهێنێت.
بۆ شـیكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و به‌تایبه‌تی سه‌ركوتكرانی ژنان له ئێرانێ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی ژن و ماڵبات وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه بنكه له سوید سـازداوه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.