ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵـێن خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراوی له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له باكوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه، وه له‌ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م
14 كه‌س كوژراون و 50 ی تریش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیـك شـاری تكریت ڕوویداوه و زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان پـۆلیسن.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت چه‌ند سه‌ربازێـكی برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر پـردێـكی باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پـێی چه‌ند ڕاپـۆرتێـك سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتوونه‌ته داوێـك كه له ژێـر پـرده‌كه بۆیان نابوونه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له نزیـك ئه‌و شوێنه ڕوویداوه كه ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ به‌خۆی و ماشـێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌یه‌وه خۆی دابوو به خاڵـێـكی پـشـكنینی له‌شـكری عێراق له نزیـك شـارۆچـكه‌ی ئیسـكه‌نده‌ریـیه و 12 سه‌ربازی عێراقی كوشت.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێـكی له به‌شی خوارووی به‌غدا كوژراوه.