دادگایه‌كی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م مانگه بڕیاری خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دادگایـیكردنی شه‌ش كاربه‌ده‌ستی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن ده‌دات كه ده‌سـتیان له تاوانه‌كانی
سه‌رده‌می شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا هه‌بووه، له نێویاندا پـورزای سه‌دام حسێن عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید، ناسـراو به عه‌لی كیمیاوی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دادگاكه ڕایگه‌یاند كه‌وا دانیشـتنی داهاتووی له 24 ی مانگی شه‌شدا ده‌بێت.
شـایانی باسه ئه‌و شه‌ش كه‌سه به ئه‌نجامدانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و تاوانه‌كانی شه‌ڕ و هه‌روه‌ها تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی له میانه‌ی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی سـاڵی 1988 دا دادگایی ده‌كرێن، كه تیایدا به‌لایه‌نی كه‌م 180 هه‌زار كورد كوژران.
داواكاری گشتی داوای سزای مه‌رگی بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید كردووه، ئه‌وه‌ی به‌رپـرسێـكی سه‌ره‌كی بووه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له دژی كورده‌كان.
سه‌دامیش كه یه‌كێـك بوو له‌و تاوانبارانه‌ی ده‌سـتیان له شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا هه‌بوو له 30 ی مانگی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردوو له‌سێداره درا.