سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كاتی دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی كۆسۆڤۆ هاتووه كه له سـڕبیا جیابووه‌ته‌وه، سه‌رۆك ده‌ڵێت هه‌رچ وتووێـژێـك سه‌باره‌ت به باری یاسایی ئه‌و هه‌رێمه
بكرێت ده‌بێت ئامانجه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی بێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش ئه‌م لێـدوانه‌ی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا دا، وه گوتیشی ئه‌و نیگه‌رانه به‌وه‌ی كه له كۆسۆڤۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرا تا ئێسـتا نه‌هاتۆته دی، ئه‌و شـوێنه‌ی كه له سه‌دا 90 ی خه‌ڵـكه‌كه‌ی ئه‌لبانی نه‌ژادن و داوای سه‌ربه‌خۆیی له سـڕبیا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ئه‌و پـێشـنیاره‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس سـاركۆزیی كردبووی كاتێـك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه ئامانجه كۆتایـیه‌كه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تێـك بێت.
شایانی باسه پلانه‌كه‌ی ساركۆزی داوای دواخسـتنی جێبه‌جێـكردنی پلانی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كراوه بۆ شه‌ش مانگی تر ده‌كات.
هه‌روه‌ها داوای له ڕێبه‌رانی ئه‌لبانیا كرد له‌گه‌ڵ ئه‌لبانه‌كانی كۆسۆڤۆ بۆ ئاشتی و ئارامی كار بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگ له‌سه‌ر پلانی سه‌ربه‌خۆیـیـبوونه‌كه‌ی ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئه‌لبانیا په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا سـكۆت ستێرنز له تیراناوه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.