كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت وڵاته مه‌زنه‌كه‌ی جیهان هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی زیاتر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێت و ئێران به‌رده‌وامبێت له جێبه‌جێـنه‌كردنی داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان بۆ ڕاگرتنی
جموجۆڵه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كان.
ڕۆژی هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكراوه‌دا له كۆبوونه‌وه لوتكه‌یه‌كه‌ی G8 دا داوای خێرا له ئێران كراوه بۆ ڕاگرتنی كرده‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و كرده‌كانی سه‌رله‌نوێ پـرۆسێسـكردنه‌وه.
ده‌شێت یۆرانیۆمی پـیتێنراو له دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاربهێنرێت یانیش وه‌ك سـووته‌مه‌نی بۆ دروسـتكردنی وزه‌ی ئه‌لیكتریـكی.
تا ئێسـتا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو ژماره سـزای سـنوورداری سه‌پاندووه‌ته سه‌ر ئێران به‌هۆی ڕتكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و بڕوایه‌دان ئێران له هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیدایه به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی سـڤیلیـیه.