ڕێبه‌رانی ههشـت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه مه‌زنه‌كه‌ی جیهان به‌ڵێنیان دا به به‌خشـینی 60 ملیار دۆلار بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌و نه‌خۆشـیـیانه‌ی كه له ئه‌فریقا بڵاوده‌بنه‌وه وه‌ك ئه‌یدز و
مه‌لاریا.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م پـلانه له میانه‌ی دوا كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵی 8 له هاوینه‌هه‌واری ههڵێـگهندام له ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌ندرا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه 30 له‌و 60 ملیار دۆلاره خۆی بـیبهخشێت.
هه‌ندێ له ڕێبه‌رانی ئهفریقایـیش ئاماده‌ی دانیشـتنهكه بوون، له نێویاندا سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشور ثابۆ مبیكی.
سه‌رۆكی غاناش به ناوی وڵاتانی ئه‌فریقاوه گوته‌یه‌كی پـێشـكهشكرد و گوتی حكومه‌تانی ئه‌فریقاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م یارمه‌تیـیه به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌و داوایانه‌ی وڵاتانی پاره به‌خش جێبه‌جێ بكه‌ن، كه بریتین له چاكـكردنی حكومه‌ت و نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی هه‌شت ئه‌و بهڵـێنانهیان نوێ كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی سـاڵی 2005 دا به وڵاتانی ئه‌فریقایان دابوو بۆ زیادكردنی ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی بۆ گه‌شه‌پـێدانی كیشوهریان ته‌رخان ده‌كه‌ن. ڕاوێـژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ په‌یمانی دا به‌وه‌ی گۆمهڵهكهیان به‌ڵـێنه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیاش تۆنی بلێر گوتی ئه‌م سه‌ودایه هاوهكاری نێوان ئه‌فریقا و وڵاتانی پـێشـكه‌وتوو نیشـان ده‌دات.