دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاتانی خراپـكاری وه‌ك ئێران و كۆریای باكور په‌ره‌ی سه‌ند، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتانی ئه‌وروپایی كه‌وتنه مشـتومڕ سه‌باره‌ت
به چۆنێتی ڕێـگرتن له هه‌رچ كرده‌وه‌یه‌كی نابه‌رپـرسـانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته.
دواتر له‌سه‌ر پـلانێـك ڕێـكـكه‌وتن، به پـێی ئه‌و پـلانه ده‌بێت ئه‌مریكا 10 بنكه‌ی موشه‌كی به‌رگری له پـۆڵه‌ندا دابنێت له‌گه‌ڵ ئیسـتگه‌یه‌كی ڕاداریش له كۆماری چـیك.
به‌ڵام ڕوسیا ئه‌م پـلانه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت، وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و سیسـتمه له ئه‌وروپادا دابنرێت ئه‌وا ڕوسیا موشه‌كی خۆی ئاڕاسـته‌ی ئه‌وروپا ده‌كات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌بر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆكی ئنـسـتـتـیوتی كه‌یتۆ Cato Institute بنكه له واشـنتۆن دكتۆر تـێـد كارپـێنته‌ر Ted Carpenter سـازداوه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.