ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێبه‌رانی 8 وڵاته باڵاكانی پـیشه‌سـازی جیهانی له حه‌وانگه‌ی ده‌ریای بهڵـتیـك له ئه‌ڵمانیا دانوسـتاندن ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سـاڵانهیان له میانه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان ئه‌مریكا و ڕوسـیادا.
ڕاوێـژكاری ئه‌ڵمانیا و میوانداری كۆبوونه‌وه لوتكهیـیهكه ئه‌نگێلا مێركڵ گه‌رمبوونی جیهانی له‌سه‌ر لیسـتی كارنامه‌كه‌ی دانابوو، وه گوتی له‌به‌ردانه‌واندن ناكات له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی 8 ی وڵاتانی پـیشه‌سـازی بۆ بڕینی گازه‌كانی گرین هاوسی كه ده‌بێته هۆی گه‌رمبوونی جیهانیـیه‌وه.
ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت وڵاتانی پـیشه‌سـازی هه‌روه‌ها به‌نیازن وتووێـژبكه‌ن سه‌باره‌ت به خۆشـبوون له قه‌رزی ئه‌فریقا. ژماره‌یه‌ك له شـاره‌زایان ده‌ڵـێن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت شـكسـتیـیان هێناوه له به‌جێهێنانی گه‌لێـك له به‌ڵێنه‌كانیان بۆ ئه‌فریقا له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ریان.
به‌ڵام پـێـده‌چێت زۆربه‌ی وتووێـژه‌كان سه‌نگ بخاته سه‌ر ناكۆكی نێوان ڕوسـیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك دیموكراسی و پـلانه‌كانی سـیسـتمی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی سـێشه‌ممه له براغ ڕایگه‌یاند كه‌وا سیسـتمهكه به پـوختی بۆ به‌رگریكردنه، وه ڕوسـیاش دوژمنی ئه‌مریكا نیـیه.
به‌ڵام ڕوسـیای گوناهبار كرد به‌وه‌ی له‌و چاكسـازی دواكه‌وتووه.
گوته‌بێژێـكی سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی سه‌رۆك بوشی ڕه‌تكرده‌وه، وه گوتی ڕوسیا وڵاتێـكی دیموكراته و هه‌مان به‌هاكانی جیهانی هه‌یه.