وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت په‌كین دژی به‌رنامه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتمی به‌رگری موشه‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا.
ڕۆژی سـێشه‌ممه خانمه ده‌مڕاسـتێـكی وه‌زاره‌ت (جانگ یوو) له لێـدوانێـكدا به په‌یامنێرانی گوت ڕه‌نگه ئه‌و پـلانه‌ی واشـنتۆن بۆ دانانی سـیسـتمێـكی ڕادار له كۆماری
گوتیشی چین له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و سـیسـتمه زیان به ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها متمانه‌ی نێوان وڵاته زلهێزه‌كانیش تێـك ده‌دات.
سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن له دژی ئه‌م پلانه‌ی واشـنتۆن وه‌سـتاوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئاڕاسـتهكردنی موشه‌كی بۆ سه‌ر شوێنه سـتراتیژیـیهكانی ئه‌وروپا كردووه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سـیسـتمه دابمه‌زرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت ئه‌و سیسـتمه بۆ ڕێـگه‌گرتنه له ئه‌گه‌ری هێرشی موشوكی وڵاته سه‌ركێشه‌كانی وه‌ك ئێران و كۆریای باكور.