وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئاسـمانی له قیرغزسـتان زۆر پـێویسـته بۆ پـشـتیوانیكردن له شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان.
گه‌یتس گوتی ئه‌مه گرنگه بۆ گه‌لی قیرغزسـتان كه تێبگه‌ن به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئاسـمانی ماناس به‌شـێـكه له شه‌ڕێـكی گه‌وره‌تر دژ به تێرۆریزم، وه قیرغزسـتان ده‌كات به هاوپه‌یمانی زۆر وڵاتانی تر.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌م قسـانه‌ی ڕۆژی سـێـشه‌ممه له بـشـكیكی پایته‌ختی قیرغزستان كرد دوابه‌دوای وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری قیرغزسـتان ئیسـماعیل ئیسـاكۆڤ.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێـن ئه‌وان باسیان له‌و ده‌رفه‌تانه كردووه كه بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندی له‌شـكری و نا له‌شـكری له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌م دوایـیانه‌دا یاسادانه‌رانی قیرغزسـتان داوایان له حكومه‌ته‌كه‌یان كردبوو هێزی ئه‌مریكا له بنكه‌ی ئاسـمانی ماناس ده‌ربكه‌ن.
بنكه‌ی ماناس له سـاڵی 2001 وه پـشـتیوانی لۆجسـتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی له ئه‌فغانسـتانی هاوسێ كردووه. گرنگی ئه‌م بنكه‌یه‌ش زیادیكرد پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئوزباكسـتان له سـاڵی 2005 دا ده‌ركران.