ئێران وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به دهستـتێوهردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا گوناهبار ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشـنتۆن داوای ئازادكردنی چوار كه‌سی
ئه‌مریكایی به نه‌ژاد ئێرانی ده‌كات كه له تاران گیراون به تاوانی زیان لێدانی ئاسایشی نیشـتیمانی ئێرانی.
محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له تاران به په‌یامنێرانی گوتووه گیراوه‌كان ئێرانیـن و ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ریكی چاوخشـانهوهن به دۆسـێـیهكانیاندا.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رجی ئه‌و چوار گیراوه‌ی كردووه.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و چواره ( خێرخواز عه‌لی شـاكری و زانایان هاله ئهسـفهندیاری و كیان تاجبه‌خش و ڕۆژنامه‌وان په‌رناز عه‌زیمه) له‌و ئاسـته‌دا نین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران دروست بكه‌ن. به‌ڕێز بوش ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئه‌وانه بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاریان و یان بۆ كاری خێرخوازی بۆ ئێران ڕۆیشـتوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش داوای زانیاریشی كردووه سه‌باره‌ت به كارمه‌ندێـكی پـێشـووی FBI واته ده‌زگای لـێـكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی كه له سه‌ره‌تاكانی مانگی سـێـیه‌وه له ئێران دیار نه‌ماوه.