Accessibility links

هێزه‌كانی ئه‌مریكا پـلانی هێرشـێـك بۆ سه‌ر گرین زۆنی به‌غدا پـوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌


له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت پـلانێـكی هێرشی ڕۆكێـتی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی گرین زۆنی به‌غدایان پـوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند كه‌وا دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا ئاگربارانی كۆمه‌ڵـێـك چه‌كداریان كردووه‌ له‌و ده‌مه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵـدانی ڕۆكێت بۆ سه‌ر ناوچه‌‌ی گرین زۆن ئاماده‌ ده‌كرد كه‌ باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای لێـیه‌. چوار چه‌كدار له‌م گورزه‌ ئاسـمانیـیه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ باشوری گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا كوژراون.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاربه‌ده‌ســتانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵـێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ باكوری به‌غدا خۆكوژێـك به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆی به‌ كاروانێـكی پـۆلیسدا ته‌قاندۆته‌وه‌، به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون و 25 كه‌سی تریش بریندار بوون. گوته‌بێژێـكی پـۆلیس گوتی به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك پـۆلیس كوژراوه‌.

هاوكات هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌ شه‌ش ڕووداوی جیادا 7 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. كاربه‌ده‌سـتان گوتیشـیان یه‌ك له‌ سه‌ربازه‌كان له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ نزیـك به‌غدا كوژراوه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ی تر به‌ ته‌قینه‌وه‌ و چه‌كی سوك له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا و پارێزگای دیاله‌ و موسـڵ كوژراون.

XS
SM
MD
LG