كۆمه‌ڵـێـكی كه‌م ناسراوی فه‌له‌سـتینی شـریتێـكی ڤیدیۆیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا په‌یامنێری كه‌ناڵی BBC ئالان جۆنسـتن نیشـان ده‌دات، ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پـتر له دوو
مانگه ڕفێندراوه.
ڕۆژی هه‌ینی له ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه ئالان جۆنسـتن ده‌ركه‌وت و تیایدا ده‌ڵێت ڕفێنده‌ره‌كانی زۆر به باشی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا كردووه. هه‌روه‌ها ئالان جۆنسـتن كرده‌وه‌كانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه سه‌رزه‌نشت كرد، به‌ڵام به قسه‌كانیـیه‌وه دیاربوو كه ڤیدیۆكه ده‌سـتكاریكراوه. هه‌روه‌ها ڤیدیۆكه‌ش له‌و كاته‌دا ده‌بڕێت كه ئالان جۆنسـتن ده‌یه‌وێت قسه بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئالان جۆنسـتن ده‌ربكه‌وێت و بدوێت له‌وه‌تای له 12 ی مانگی سـێـیه‌وه ڕفێندراوه.
ڤیدیۆكه كاتی تۆماركردنی ئاشـكرا نیـیه، وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی سوپای ئیسلامیـیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له ڕفاندنی ئه‌و په‌یامنێره ڕاگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها گۆمه‌ڵه‌كه داواكاریـیه‌كی پـێشـوویان له به‌ریتانیا دووباره كرده‌وه بۆ ئازادكردنی زیندانه موسـڵمانه‌كان، له نێویاندا مه‌لای توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌بو قه‌تاده.
شـایانی باسه له‌و ده‌مه‌ی ئالان جۆنسـتن له كه‌رتی غه‌ززه ڕفێندرا تاكه په‌یامنێری ڕۆژئاوایی بوو كه بنكه‌یه‌كی به‌رده‌وامی له‌وێ هه‌بێت.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیـه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد و داوای ده‌سـتبه‌جێی ئازادكردنیان كرد.