ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له ناوه‌ندێـكی ناونووسینی پـۆلیس له شـاری فه‌لوجه‌ی ڕۆژئاوای عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س
كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆی به‌سـتووه و چۆته ناو ڕیزی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه بۆ خۆ ناونووسـكردن وه‌سـتابوون خۆی ته‌قاندۆته‌وه. به‌ڵام له‌شـكری ئه‌مریكی ژماره‌یه‌كی كه‌متری بۆ قوربانیـیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه داوه، ده‌ڵێت 1 پـۆلیسی عێراقی كوژراوه و 8 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
شـایانی باسه زۆر جار یاخیبووان بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ده‌كه‌نه ئه‌مانج.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا و شوێـنێـكی دیكه له عێراق 3 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیر كردووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكر گوتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له به‌غدا 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوشتووه. سه‌ربازێـكیش كه ڕۆژی سـێشـه‌ممه برینداركرابوو له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیانه گیانیـیه‌كانی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له عێراق گه‌ڕانده‌وه بۆ زیادبوونی كرده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌لایه‌نی كه‌م 118 كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی مانگی پـێـنجدا له عێراق كوژراون. به‌وه‌ش ده‌بێت به یه‌كێـك له هه‌ره مانگه كوشـنده‌كان بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها له‌شـكر ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و 20 هه‌زار سه‌ربازه زیاده‌ی كه سه‌رۆك بوش فه‌رمانی دابوو ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێن ئێسـتا گه‌یشـتوونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست.
له هه‌واڵـێـكی تردا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبـبێـته‌وه.