ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـێـكهێنانی دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دادگایـیـكردنی ئه‌و كه‌سـانه‌ی گومانیان لێ ده‌كرێت ده‌سـتیان هه‌بووبێت له كوشـتنه‌كه‌ی
دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی لوبنان په‌سه‌ند ده‌كات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 10 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ پـێـكهێنانی ئه‌و دادگایه بڕیاری 1757 یان له ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرد، ئه‌و به‌نده‌ی ڕێ به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌دات له دژی ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕێ له جێبه‌جێـكردنی بگرێت.
به‌پـێی یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نها 9 ده‌نگ پـێویسته بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌ر بڕیارێـك به مه‌رجێـك هیچ كام له ئه‌ندامه ههمیشهیـیهكان مافی ڤیتۆ به‌كارنه‌هێنن. هه‌رچه‌نده هه‌ردوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ڕوسیا و چین، وه هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر و ئه‌نده‌نوسیا و ئه‌فریقای باشور ڕه‌خنه‌یان له بڕیاره‌كه هه‌بوو به‌ڵام ده‌نگیان نه‌دا.
بڕیاره‌كه له لایه‌ن سێ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌مریكا، وه هه‌روه‌ها سێ وڵاتی تر، سلۆڤاكیا و ئیتالیا و به‌لجیكاوه پـشـتیوانی لێـكراوه، وه له دهنگدانهكهشدا غانا و كۆنغۆ و پـیرۆ و په‌نه‌ماش په‌سه‌ندیان كرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 10 ی مانگی شه‌ش بڕیاره‌كه بچێته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زاڵمای خه‌لیل زاد گوتی پـێـكهێنانی ئه‌م دادگایه هانگاوێـكی گرنگه بۆ ڕێـگه‌گرتن له تیرۆركردنی سیاسی له ئاینده‌دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری كهسایهتیـیهكی سـیاسی دژ به سوریا بوو. له مانگی دووی سـاڵی 2005 دا به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێـك له به‌یروت كوژرا. لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریخستووه كه‌وا چه‌ند كاربه‌ده‌سـتێـكی سوریا ده‌سـتیان له‌و تیرۆركردنه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام سوریا نكۆڵی لێده‌كات.