ده‌زگای دادی ئێرانی 3 گیراوی ئه‌مریكایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی به فه‌رمی به تاوانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی و سـیخوڕیكردن گوناهباركردووه.
گوته‌بێژێـكی دادی ئێرانی عه‌لی ڕزا جه‌مشـیدی گوتی وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعات ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دژی هاله ئه‌سفه‌ندیاری و كیان تاجبه‌خش و ڕۆژنامه‌وان په‌ریناز عه‌زیمه تۆمار كردووه.
جه‌مشیدی باسی هیچ ڕۆژێـكی دادگایـیـكردنی بۆ هیچ كام له‌و 3 كه‌سه نه‌كرد.
ئه‌و سێ كه‌سه ناسـنامه‌ی وڵاتیبوونی ئه‌مریكایی و ئێرانیـیان هه‌یه.
له واشـنتۆنیش تۆم كه‌یسی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی ده‌رباره‌ی هیچ كام له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌و سێ ئه‌مریكایی‌یه كراوه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، وه گوتی ئه‌و سێ كه‌سه په‌یوه‌ندی خانه‌واده‌یـی‌یان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و هیچ مه‌ترسـیـیه‌كیان بۆ سه‌ر حكومه‌تی ئێران نیـیه. گوتیشی ئه‌مریكا باوه‌ڕی وایه كه ده‌بێت ئه‌وانه به زووترین كات ئازادبكرێن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه هاله ئه‌سفه‌ندیاری به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له سه‌نته‌ری Woodrow Wilson له واشـنتۆن، وه له 8 ی مانگی پـێـنجه‌وه له زیندانی ئه‌ڤینی تاران ده‌سـتگیركراوه.
كیان تاجبه‌خشیش ڕاوێژكارێـكی پلانی شـارسـتانیـیه و بۆ Open Society Institute بنكه له نیویۆرك كاری ده‌كرد، وه له 11 ی مانگی پـێـنجه‌وه له تاران زیندانی كراوه.
ڕۆژنامه‌وان په‌ریناز عه‌زیمه‌یش له ڕادیۆی فه‌ردا كاری ده‌كرد كه ڕادیۆیه‌كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌كی ده‌كات. په‌ریناز ده‌سـتگیر كرا و پاشـان ئازادكرا، به‌ڵام ڕێـگای لێ گیراوه وڵات به‌جێبهێـڵێت.
هه‌روه‌ها خانمێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی ده‌سـتگیركراوه، وه له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناوی ئاشـكرا نه‌كراوه.