پارتی كاری ئیسرائیل سه‌رۆكی ئێسـتای خۆی ئه‌میر پـێرێتزی لابرد له هه‌نگاوێـكی
سه‌ره‌كیدا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هاوبه‌ندی ئیسرائیلی به سه‌رۆكایه‌تی ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌ر به پارتی كادیمه.
پـێرێتز كه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیله، له یه‌كه‌م خولی ده‌نگدانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پارتی كار پـله‌ی سـێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو ئێهود باراك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌سـتهێنا و سه‌رۆكی پـێشـووی ده‌زگای ئاسایشی ئیسرائیلیش ئه‌میر ئایالۆن پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سـیان له سه‌دا 40 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه بڕیار درا مانگی داهاتوو خولی دووهه‌می ده‌نگدان سـازبدرێت.
شـایانی باسه دوای ده‌رچوونی ڕاپـۆرتی لیژنه‌یه‌كی ئیسرائیلی كه تیایدا ڕه‌خنه‌ی له ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرت له‌سه‌ر شه‌ڕی لوبنانی سـاڵی ڕابردوودا، هه‌ریه‌ك له ئێهود باراك و ئه‌میر ئایالۆن داوایان له ئێهود ئۆڵمه‌رت كرد ده‌ست له كار بكشێته‌وه.