سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایی خافێر سـۆلانا پـشـتڕاستی كردۆته‌وه كه‌وا
به‌نیازه پـێـنجشه‌ممه چاوی به وتووێـژكاری باڵای ناوه‌كی ئێران بكه‌وێت بۆ گه‌ڕێـكی دیكه‌ی وتووێـژان له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی تاران.
خافێر سۆلانا گوتیشی به‌نیازه له ئیسـپانیا چاوی به عه‌لی لاریجانی بكه‌وێت. ئێران یه‌كشه‌ممه كاتی وتووێـژه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو.
سۆلانا و لاریجانی پـێشـتریش چه‌ندین گه‌ڕی وتووێـژیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه، هه‌رچه‌نده پـێشوهچوونیان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئێران به‌رده‌وام سه‌رپـێـچی له خواستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆرم كردووه.
دوو شه‌ممه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی كسلیاك گوتی وڵاته‌كه‌ی زۆر به جێـگای داخ ده‌زانێت كه ئێران گوێی به داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی چالاكی ناسكی ناوه‌كی نه‌داوه.