وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رزی كه‌م وێنه‌یان له به‌غدا ئه‌نجام دا- ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه له ماوه‌ی نزیكه‌ی سی سـاڵدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر و هاوتا ئێرانیـیه‌كه‌ی حه‌سه‌ن كازیمی له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی سـڵاویان له یه‌كتری كرد، وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێـك كۆبوونه‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێز كرۆكه‌ر گوتی هه‌ردوولامان كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراقێـكی سه‌قامگیرمان ده‌وێت. گوتیشی ئه‌و به حه‌سه‌ن كازیمی گوتووه ده‌بێت ئێران پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌و ملیشـیایانه‌ی عێراق ڕابگرێت كه شه‌ڕ له دژی عێراقی و ئه‌مریكایـیه‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ده‌سـتیان له‌و هێرشـانه‌دا هه‌بێت كه له‌لایه‌ن یاخیبووانه‌وه له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
پـێش وتووێـژه‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی گوتی له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك موتته‌كی ده‌ڵێت دان به شـكسـتهێنانی سـیاسه‌ته‌كه‌ی له عێراقدا بنێت. داواشی له واشـنتۆن كرد تێڕوانینێـكی ڕاسـته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌كانی ئێسـتای عێراق.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی یانزه‌ی 1979 وه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسـی به ئێرانه‌وه بڕیوه پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـێـك بزاڤكاری لاو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران.
كۆشـكی سـپـی ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌م وتووێـژانه‌ی به‌غدا هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی به كێشه‌ی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیـیه كه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هاتۆته كایه‌وه، وه یان په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه ئه‌مریكیـیانه‌وه هه‌بێت كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سـتگیركراون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.