ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له‌ئاكامی هێرشێـكی ڕۆكێـتی فه‌له‌سـتینی بۆ سه‌ر شـارۆچكه‌ی سدێرۆت ئیسرائیلی پـیاوێـكی ئیسرائیلی كوژرا و یه‌كێـكی تریش بریندار بوو، ئه‌مه
دووهه‌م قوربانی ئیسرائیله له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.
حه‌ماس به‌رپـرسـیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرته ئه‌سـتۆ.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت دووباره هۆشـیاری ئه‌وه‌ی دا كه هه‌ر كه‌سـێـك ده‌ستی هه‌بێت له كاری تێرۆریسـتی ئه‌وا پارێزراو نابێت له هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل.
شـایانی باسه له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل له دژی میلیشـیاكانی حه‌ماس بووه هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 50 فه‌له‌سـتینی كه زۆربه‌یان چه‌كداربوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت به‌ڕێز عه‌باس له هه‌وڵی دابینكردنی ئاگربه‌سـتێـكدایه بۆ كۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیـیه.