Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت پـێنجشه‌ممه‌ وتووێژی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپـێده‌كات


ئێران ده‌ڵێت گه‌وره‌ وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی و به‌رپـرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند پاش چه‌ند كاتژمێـرێـك له‌وه‌ی گوتبووی وتووێـژه‌كان دواخراون. به‌ڵام ده‌مڕاسـته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتیشی هێشـتا شوێنی وتووێـژه‌كان دیاری نه‌كراوه‌.

شـایانی باسه‌ مه‌به‌ست له‌م وتووێـژانه‌ی نێوان ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆتایی هێنانه‌ به‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران كه‌وتۆته‌وه‌. ئێران ئه‌و بڕیارانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پـشتگوێ خست كه‌ داوای لێده‌كرد كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.

پـێشتر له‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند سـزایه‌كی كه‌می به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند له‌سه‌ر پشتگوێ خسـتنی بڕیاره‌كانی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌ هه‌وڵـدان بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن. تارانیش ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتی‌یانه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG