ئه‌م پـشـووی هه‌فته‌یه ڕۆژی یادكردنه‌وه‌یه Memorial Day، یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه گیانی خۆیان له شه‌ڕه‌كاندا به‌خت كردووه، وه له‌و كاته‌ی ئه‌مریكایـی‌یه‌كان ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رۆك بوش لێـیان ده‌خوازێت گیانی خۆیان له پـێناو ئازادی‌دا به‌خت بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشــنتۆن، ماریسا مڵتن، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش له گوتاری ڕادیۆیـی هه‌فتانه‌یدا له ئه‌مریكایـی‌یه‌كان داوای كرد ڕێز و سـتایشی ئه‌و كه‌سـانه بگرن كه ژیانی خۆیان پـێشـكه‌ش به وڵاته‌كه‌یان كردوون و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سـانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رگری له ئازادی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كه‌ن. ئه‌و چیرۆكی گروبان ده‌یڤد كرسـتۆف له ئۆهایۆوه گێڕایه‌وه، كه مارینێـكی ئه‌مریكایـیه هه‌ر پاش هێرشه‌كه‌ی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ده‌موده‌ست بوو سه‌ربازی ناونووسینی كردبوو.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" پـرسـیاری لێـكراوه بۆچی ئه‌و بڕیاری وه‌رگرتووه سه‌ربازی بكات، ده‌یڤد گوتی من نامه‌وێت خوشـك و براكانم له ترسـدا بژین."
بوش گوتی كرستۆف خه‌ڵاتی میدالیایه‌كی به‌ده‌ست هێناوه له بریندار بوونه‌كه‌یدا له شه‌ڕێـكی خیابانیدا له شـاری فه‌لوجه، وه جارێـكی تر داوای كردووه بگه‌ڕێـته‌وه عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و بڕوایه‌دا بووه كارێـك هه‌بووه كه ئه‌بێت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. كرسـتۆف سـاڵێـك له‌مه‌و پـێش له ئوسـتانی ئه‌نبار گیانی له‌ده‌ست دا. به‌ڵام بوش گوتی كرستۆف بگره له مردنیشـدا ڕێـگایهك له‌به‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی پـشـتیوانی و نیگه‌رانی بۆ سه‌ربازه هاوڕێـیهكانی پـیشـان بدات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" له‌و كاته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی شـتومهكهكانی به ده‌سـتیان گه‌یشـتبوو، دایك و باوكی هه‌ریه‌ك نامه‌یه‌كیان له ده‌یڤده‌وه دۆزیبوه‌وه. ئه‌و داوای كردبوو كه بۆ مارینه هاوڕێـكانی و هه‌موو ئه‌و كهســانهی هێشـتا له ده‌ره‌وه سه‌ربازی ده‌كه‌ن بـپـاڕنهوه."
بوش وتی له ڕۆژی یاده‌وه‌ری، كه له ڕۆژی دووشه‌ممه جه‌ژنی ده‌گیرێت، وڵاته‌كه له خواسـتهكهی كرستۆف سـتایش ده‌گرێت به پاڕانه‌وه و نوێژ و نه‌وازش بۆ ئه‌و كه‌سـانه‌ی له ده‌ره‌وه سه‌ربازی ده‌كه‌ن و خانهوادا و خۆشـهویسـتهكانیان. ئه‌و وتی ڕۆژی بیره‌وه‌ری كاتێـكه بۆ ئه‌مریكایـیه‌كان بۆ ئازادی خۆیان به‌خت بكه‌ن. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی كاتی ئه‌وه‌یه سـتایش له ئه‌مریكایـیه‌كان بكرێت له هه‌ر نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ ئازادی گیانی خۆیان به‌خت كردبێت.
له په‌یامی ڕادیۆی دیموكراته‌كاندا مارینی پـێـشـین ئێـلیهت ئه‌ندرسن، سه‌ربازێـكی پـێـشـینی شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتان، وتی جێی شـانازیـیه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌و و هه‌ندێ له هاوڕێـیهكانی دژ به به‌شـداربوونی ئه‌مریكادان له عێراق."
ئێـلیهت ئه‌ندرسن ده‌ڵێت" من ئه‌زانم له جیاتی زۆر له هاوڕێـكانمهوه كه له ده‌ره‌وه‌دان قسه ده‌كه‌م، كه ده‌ڵێن باشـترین ڕێـگا بۆ ڕێزگرتن له هێزه‌كان ئه‌وه‌یه به بهرپـرسـیارانهوه كۆتایی به بهشـداربوونمان له شه‌ڕی ناوخۆی عێراقدا بهێنین."
سه‌رۆك بوش ڕۆژی بیره‌وه‌ری له كامپ ده‌یڤد به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و پـێش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ڕێ پـێـنج مه‌دالیای دڵی مۆری به‌سه‌ر سه‌ربازه برینداره‌كاندا پـێـشـكه‌ش كردبوو. ئه‌و له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانانی تاجهگوڵینهیهك له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون له گۆڕسـتانی ئاڕلنتن.
سه‌رۆك بوش له ئه‌مریكایـیه‌كان ده‌خوازێت ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كان یاد بكه‌نه‌وه
- Marissa Melton