یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و په‌ره‌سه‌ندنه نوێـیانه‌ی كه له ئێران‌دا به‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه.
ئه‌ڵمانیا كه ئێسـتا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات ڕۆژی هه‌ینی به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا ده‌ڵێت یهكێـتیـیهكهیان زۆر نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌و شه‌پـۆلی دهستـگیركردنانهی كه به‌م دوایـیانه‌دا بزاڤكارانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران گرتۆته‌وه.
بهیانـنامهكهی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ده‌بێت ڕێـگه به خه‌ڵـكی بدرێت به ئازادانه ڕاوبۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. ده‌شـڵێت پـێده‌چێت ڕه‌وشی كه‌مایه‌تیـیه نه‌ژادی و ئاینیـیه‌كان له‌و وڵاته به‌ره‌و خراپـتر بچێت.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆشـیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی هێز له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیـیه‌وه بۆ به‌زۆر سه‌پاندنی جۆری جل و پـۆشـاك به‌سه‌ر ژنان و پـیاواندا.
داواشـیان له حكومه‌تی ئێران كرد سـزا تونده‌كان هه‌ڵـگرێت وه‌ك له سێداره‌دانی نه‌وجه‌وانان و ڕه‌جم كردن و بڕینی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.