سه‌رۆكی توركیا ڤیتۆی گۆڕانكاریـیه‌كی ده‌ستوری كرد كه ڕێی به هه‌ڵـبژاردنی ڕاسـته‌وخۆی سه‌رۆكی وڵاتی ده‌دا له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵـببژێردرێت.
ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سـێزه‌ر ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك پـێشـبینی ده‌كرا ئه‌و گۆڕانكاریـیه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، وه پـێشـنیازه‌كه‌ی بۆ چاوپـیاداخشـاندنه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مانی توركیا پـێشـنیازه‌كه بۆ جاری دووهه‌م په‌سه‌ند بكات ئه‌وا ئه‌و كاته ده‌بێت سه‌رۆكی توركیا یان ئه‌ویش په‌سه‌ندی بكات و یان داوای سـازدانی ڕێفراندۆمێـكی گشتی بكات، چونكه به گوێره‌ی ده‌سـتوری توركیا سه‌رۆكی وڵات ناتوانێت بۆ دوو جار ڤیتۆ له دژی پـێشـنیارێـكی په‌رله‌مان به‌كاربهێنێت.
شـایانی باسه په‌رله‌مانی توركیا له سه‌ره‌تای مانگی پـێـنجه‌وه ئه‌و گۆڕانكاریـیه ده‌سـتوریـیه‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شـێـك له‌و گومه‌ڵه چاكسـازیـیه‌ی كه له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان بۆ پـرۆسه‌كانی هه‌ڵـبژاردن پـێشـنیاریان كرابوو.
پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و چاكسـازیـیانه كرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا نه‌یتوانی پاڵێوراوی پارته‌كه‌یان عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات هه‌ڵـبـبژێرێت.
شـایانی باسه سیكیولاره‌كانی توركیا دژی پاڵاوتنی عه‌بدوڵـڵا گول بوون بۆ پـۆستیی سه‌رۆكایه‌تی، وه هه‌روه‌ها پارتی داد و گه‌شه‌پـێـدانیان به هه‌وڵـدان بۆ بنكۆڵـكردنی سـیسـتمی سیكیولاری له توركیادا تاوانبار ده‌كه‌ن.