فڕۆكه‌كانی گواسـتنه‌وه‌ی له‌شـكری ده‌گه‌نه لوبنان به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌كی له‌شـكری وڵاتانی بیانی بۆ سوپای ئه‌و وڵاته تا یارمه‌تی بده‌ن له شه‌ڕی دژ به چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كانی ناو ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی دوو فڕۆكه گه‌یشـته‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت، وه ده‌شڵێن پـێشـبینی ده‌كرێت فرۆكه‌ی تریش بگات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت خێرایی به یارمه‌تیدانی لوبنان ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی به‌یروت داوای یارمه‌تی له‌شـكری زیاتری كردبوو له دوای هه‌ڵـگیرسـانی شه‌ڕی ئۆردوگای نه‌هرولبارد له نزیـك شـاری ته‌ڕابلوس.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش و پاش دوو ڕۆژ له ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هێزه‌كانی لوبنان و چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان كه‌وتنه شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كی سه‌خته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره به‌ڵێنی تێـكشـكاندی ئه‌و چه‌كداره ئیسلامیـیانه‌ی دا كه باوه‌ڕ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت.
میلیشـیای فه‌تحولئیسلام كه له ئۆردوگای په‌نابه‌رانی ئیسـلامی خۆیان حه‌شـارداوه ده‌ڵێن ئه‌وان پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بن، وه ئاماده‌ش نین خۆیان به ده‌سـته‌وه بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر هێرشـیشـیان بكرێته سه‌ر ئه‌وا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه له‌وه‌تای شه‌ڕ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌سـتیـپـێـكردووه نزیكه‌ی 75 كه‌س له سه‌رباز و چه‌كدار و هاوڵاتی سـڤیل كوژراون.
كارمه‌ندانی فریاگوزاری ده‌ڵێن له‌وه‌تای ئاگربه‌ست چۆته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س له دانیشـتوانی ئۆردوگاكه هه‌ڵـهاتوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كوشنێر وتووێـژی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌نیوره و كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی باڵای لوبنانی كرد، له‌وانه سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌بی به‌ڕی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا ڕایگه‌یاند ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز كوشــنێر بۆ به‌یروت جه‌ختكردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسـایه له‌سه‌ر پـشـتگیركردنی لوبنان ئا له‌م ساته هه‌سـتیاره‌دا.