بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌تای ده‌سـتپـێـكردنی پلانی دابینكردنی ئاسایش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ عێراق مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌وی دژ به ئه‌مریكا موقته‌دا ئه‌لسه‌در له شـاری كوفه‌ی
باشوری عێراق خۆی ده‌رخست.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و مه‌لا توندڕه‌وه ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی بوو له مزگه‌وتێـكی شـاری كوفه و گوتارێـكی دژ به ئه‌مریكای دا و تیایدا به ئاماده‌بووانی گوت ده‌بێت هێزه داگیركه‌ره‌كان عێراق به‌جێبهێـڵن.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان میلیشـیای سوپای ئه‌لمه‌هدی و هێزه‌كانی عێراقی مه‌حكوم كرد و گوتی ئه‌و شه‌ڕه له" به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌راندایه."
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن له‌م دوایـیانه‌دا موقته‌دا ئه‌لسه‌در گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق پاش چوار مانگ له خۆ شـاردنه‌وه له ئێران به‌ڵام لایه‌نگرانی ده‌ڵێن مه‌لای ناوبراو هه‌رگیز عێراقی به‌جێ نه‌هێشـتووه.
هاوكات سوپای ئه‌مریكا كوژرانی شه‌ش سه‌ربازی خۆی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێـگا و شه‌ڕه ته‌قه‌ی سه‌رانسه‌ری عێراق ڕاگه‌یاند.
به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری كه ڕۆژی هه‌ینی ده‌رچوو ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی له چه‌ند هێرشـێـكی جیادا له به‌غدا و پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا كوژراون. گوتیشی سه‌ربازێـكی تریش ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ له پارێزگای به‌غدا كوژراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكر ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق هه‌ڵمه‌تێـكیان بردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در و له‌وێ یه‌كێـكیان ده‌سـتگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به ڕێبه‌ری شـانه‌یه‌كی تێرۆریسـیتیـیه‌وه هه‌بێت.
هاوكات به هه‌زاران له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق به‌رده‌وامن له گه‌ڕانیان به دوای دوو له‌و سێ سه‌ربازه‌ی كه باوه‌ڕ ده‌كرێت له‌لایه‌ن تێرۆریسـتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه پـێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له باشوری به‌غدا ده‌سـتگیركرابن.
ته‌رمی سه‌ربازی سێهه‌م ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاوی ڕوباری فوراتدا له شـارۆچكه‌ی مسه‌یه‌ب دۆزرایه‌وه.