وێڕای ئه‌و دوا مۆڵه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران كه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌یه و داوای ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی پـیتاندن له تاران ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی به‌ڵـێـنی درێژه‌دانی به‌و پـرۆسه‌یه داوه.
ده‌زگای میدیای ئێرانی له زاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تاران ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك ســاتیش پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی ڕابگرێت ئه‌وا مانای وایه ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێرانن ئامانجه‌كانی خۆیان هێناوه‌ته دی.
سه‌رۆكی ئێرانی ده‌شـڵێت دوژمنان هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌ده‌ن ڕێـگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه له ئێران بگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی
ناوه‌كی نیگه‌رانی له‌باره‌ی توانای په‌ره‌سه‌ندووی ناوه‌كی ئێران ده‌ربڕی و گوتیشی تاران سێ تا هه‌شت سـاڵی ماوه تا چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م نیگه‌رانیـیانه‌ی به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه بوو كه ئاژانسه‌كه‌ی واته ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت به فراوانكردنی پـرۆسه‌ی پـێتاندنی یۆرانیۆم تاران داواكاریـیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌رامۆش كرد و بایه‌خی پێ نه‌دا.