پـێشـبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی بوجه‌ی له‌شـكری بۆ خه‌رجیـیه‌كانی كرده له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و
ئه‌فغانسـتان په‌سه‌ند بكات.
دیموكراته‌كان وازیان له‌و داواكاریه‌یان كه په‌یوه‌سته دیاریكردنی واده‌ی كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق هێناوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمه‌ڵـێـك له ئه‌ندامانی دیموكراتی توڕه كردووه.
گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه داوای دابینكردنی 120 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكری له عێراق و ئه‌فغانسـتان تا مانگی یانزه ده‌كات. هاوكات بڕێـكی ئه‌و پاره‌یه بۆ خه‌رجیـیه‌كانی پـرۆژه خۆجێـی‌یه‌كانی ئه‌مریكا ته‌رخان ده‌كرێت.
گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ش جێبه‌جێـكردنی چه‌ند ئامانجێـكی سـیاسی و ئاسایشی بۆ حكومه‌تی عێراقی دیاری ده‌كات و به پـێـچه‌وانه‌وه عێراق كۆمه‌كی بنیادنانه‌وه‌ی وڵات له‌ده‌ست ده‌دات.
شـایانی باسه سه‌رۆك جۆرج بوش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا مافی ڤیتۆی له دژی گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی بوجه‌ی جه‌نگ به‌كارهێنا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ی كه واده‌یه‌كی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراقی ده‌ستنیشـان كردبوو. به‌ڵام دیموكراته‌كان بۆ سـڕینه‌وه‌ی ڤیتۆكه‌ی سه‌رۆك بوش ژماره‌ی ده‌نگی ته‌واویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بوو.
سه‌رۆك بوش دیموكراته‌كانی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به دیاریكردنی ڕۆژی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان تاوانبار كردووه، ئه‌و كاره‌ی كه په‌یامێـكی هه‌ڵه به هاوپه‌یمانان و دوژمنانی ئه‌مریكا ده‌دات.