ڕاپـۆرتێـكی نوێی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت ئێران په‌ره‌ی به كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم داوه، وه‌ك به‌ربه‌ره‌كانیـیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و داوا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌ی
لێی كراوه بۆ ڕاگرتنی كاره ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كان.
ئاژانسی ناوبراو ده‌ڵێت توانای چاودێری به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران زۆر كه‌مبۆ‌ته‌وه له‌به‌ر نه‌بوونی پشـكنه‌ران له ناو ئێران‌دا.
ڕاپـۆرته‌كه زه‌مینه بۆ سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا خۆش ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئێران دووچاری سـزای زیاتر بێته‌وه ئه‌گه‌ر خێرا به ڕێبازه‌كانیدا نه‌چێته‌وه و كاره‌كانی پـیتاندن ڕانه‌گرێت.
جێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت سـزاكانی سه‌ر ئێران كاری كردۆته سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته.
شـایانی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه مۆڵه‌تی به ئێران داوه كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت- ئه‌و كاره‌ی كه ده‌كرێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی بێت.
ئێران ئێسـتا له ژێر سزای سنورداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه له‌به‌ر فه‌رامۆشـكردنی بڕیاره‌كانی پـێشووی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن له ژێر په‌رده‌ی به‌كارهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتی‌یانه. ئێرانیش نكۆڵی له‌و تۆمه‌تانه ده‌كات و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی به‌رنامه‌كه‌ی بۆ دروسـتكردنی وزه‌ی كاره‌بایه.
ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ش دیبلۆماتان گوتیان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ندێ له هاوپه‌یمانه ئه‌وروپـیـیه‌كانی به نیازن گازه‌نده به‌رامبه‌ر به محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیازانه‌ی كردبووی كه ڕێـگه به ئێران ده‌دات هه‌ندێ له‌و به‌رنامانه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌بێت.
ئه‌لبه‌رادعی گوتبووی پـێویسـته سه‌نگی بخرێته سه‌ر ڕاگرتنی ئێران له‌وه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئاستی پـیشه‌سـازی هه‌بێت نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.