كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن به ئه‌بو موسـعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گروپه‌كه له عێراق له سـاڵی 2005
فه‌رمانی دابوو بۆ پـێـكهێنانی شـانه‌كان و پلاندانانی هێرشبردن له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مریكا بكاته ئامانجی سه‌ره‌كی.
به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیه نهێنیـیانه‌ی كه ئاشـكراكراون ڕاوێژكاری سه‌رۆك بوش بۆ ئاسایشی وڵات خانم فران تاونسێند له ڕۆژی سـێشه‌ممه وتی زانیاریـیه‌كان پـشتیوانی له قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كات گوایه ئه‌لقاعیده ئه‌یه‌وێت عێراق وه‌كو شوێنی ده‌سـتپـێـكردنی بۆ هێرشه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌كاربهێنێت.
تاونسێند وتی له مانگی یه‌كی سـاڵی 2005 بن لادن له زه‌رقاوی داوای كردبوو له ڕێـكخستنی شانه‌كان، وه به‌ڕێوه‌به‌رێـكی تر حه‌مزه ڕبیعه فه‌رمانی دابوو زه‌رقاوی له پلانه‌كانی گروپه‌كه بۆ هێرشـبردنه سه‌ر شـوێنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاگادار بكاته‌وه.
خانم فران تاونسێند وتی ئه‌و ئێسـتاكه ئه‌توانێت زانیاریـیه‌كان ئاشـكرا بكات كه ئیتر هه‌ردوو زه‌رقاوی و ڕه‌بیعه مردوون، وه چه‌ندین له كه‌سـایه‌تیـیه ناوداره‌كانی تری ئه‌لقاعیده له گرتووخانه‌كانی ئه‌مریكا دان.