جارێـكی دیكه شه‌ڕه ته‌قه ده‌سـتیـپـێـكرده‌وه له كه‌مپـی په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له باكوری لوبنان، به‌م جۆره كۆتایی به ڕاگرتنێـكی بێ ده‌نگی شه‌ڕ نێوان میلیتانی
ئیسلامی و هێزی لوبنانی هات.
له ئه‌نجام سێ ڕۆژان شه‌ڕ پـتر له 75 كه‌س كوژراون. پـێشـترێـكی ڕۆژی سـێشه‌ممه كۆمه‌ڵی میلیتانی فه‌تحولئیسلام ئاگربه‌سـتێـكی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاند.
له كاتی ئه‌و شه‌ڕ ڕاگرتنه كاروانێـكی یارمه‌تیده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چووه ناو كه‌مـپی په‌نابه‌ری، له‌وێ دانیشـتوان ده‌ڵێن جه‌نازه‌ی زۆر كه‌وتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان. كاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن كاروانه‌كه ته‌قه‌ی لێـكرا و به كه‌می یه‌ك كه‌س بریندار بووه.
باوه‌ڕ ده‌كرێت فه‌تحولئیسلام په‌یوه‌ندی به ئه‌لقاعیدوه هه‌بێت و بنكه‌ی له كه‌مپـی په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتینیـیه‌كان، نه‌هر ئه‌لبارد له نزیك تڕابلوسه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه میلیتانێـكی فه‌تحولئیسلام خۆی ته‌قانده‌وه له كاتی هێرشـێـكی هێزی ئاسایش له تڕابلوس. به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كه‌سی دیكه بریندار نه‌بوو.