ڕژێمی مه‌لا ئاینییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنی بزاڤكارانی مافه‌كانی ژنان.
خانمێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به ناوی زه‌ینه‌ب پێغهمبهرزاده خوێندكارێكی زانكۆیه و چالاكانه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن ئیمزا له‌سه‌ر یاداشتنامه‌یه‌ك ده‌دات كه تیایدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له دژی مامه‌ڵه‌ی نایه‌كسانی له‌گه‌ڵ ژناندا له ژێر په‌رده‌ی یاسای ئێرانی‌دا.
خانم پێغه‌مبه‌ر زاده له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا نێردراوه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند كه‌وا خێزانه‌كه‌ی ناتوانێت ئه‌و پاره زۆره بدات كه له لایه‌ن دادگای باڵای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه له تاران لێی داواكراوه وه‌ك سزادانێكی دارایی. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانم پێغه‌مبه‌ر زاده به‌شداری خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانه‌ی مافه‌كانی ژنانی له تاران كردووه كه له مانگی سێی ڕابردوودا به‌ڕێوه چوو.
سه‌ركوتكردن له دژی ئه‌و ژنانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه هه‌وڵی گۆڕانكاری له‌و یاسایانه‌ی ئێران‌دا ده‌ده‌ن كه جیاوازی له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كه‌ن، له ساڵی 2006 ه‌وه زیادییان كردووه. كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش به شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌ره ژنانه‌ی مافه‌كانی ژنان ده‌ده‌ن كه به‌شداری ڕێپێوانه‌كه‌ی تارانیان كردووه. دوا به دوای ئه‌و ڕێپێوانه، 70 كه‌س ده‌ستگیركراوه و داوا له دوانزده كه‌سیش كراوه له دادگا ئاماده بن.
دادگایی كردنی پێنج بزاڤكاری ژن له مانگی سێی ئه‌مساڵدا بووه هۆی خۆپیشاندانێكی نێو هۆڵی دادگا ساز بكرێت. خانم پێغه‌مبه‌ر زاده شان به شانی 32 كه‌سی دیكه لێیدراوه و ئازار دراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ئێرانییه‌وه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ستگیر كراون. ڕۆژنامه‌وان و بزاڤكاری مافه‌كانی ژنان مه‌حبوبه عه‌باس غۆلی زاده و پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ شادی سه‌در بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین ده‌ستگیركرابوون.
له مانگی چواریشدا، شه‌ش بزاڤكاری ژن كه به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی شه‌شی ساڵی 2006 دا كردبوو حوكمی زیندانی كردنیان به سه‌ردا چه‌سپێنرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دژی هێزی ئاسایشی نیشتمانی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
ئێركا باركس رهگڵس جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ كاروباری دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و پیشه و كار ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له هه‌موو ژنانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات كه كار ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگانه‌ی ڕێز له مافه‌كانی هه‌موو هاوڵاتیه‌كانیان ده‌گرن.
به‌ڕێز باركس ڕهگسڵ له میانه‌ی كۆنفراسێكی تایبه‌ت به مافه‌كانی ژنانی موسوڵمان له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی و دیموكراسی ده‌ڵێت: "مافه‌كانی ژنان، مافه‌كانی مرۆڤن. مافه‌كانی مرۆڤیش هه‌ر مافی ژنانن. ئه‌گه‌ر نیوه‌ی كۆمه‌ڵ مافی نه‌بێت، ئه‌ی چۆن كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو ده‌توانێت ئازاد بێت؟"
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش شان مه‌ككۆرمه‌ك ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت گه‌لی ئێران هه‌مان ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌بێت كه خه‌ڵكانی دیكه هه‌یانه. " ئه‌وه مافێكی جیهانی یه و بۆ هه‌موو كه‌سێكه كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئازادانه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌رببڕێت و بتوانێت به‌و شێوه‌یه له كۆمه‌ڵگادا بژی هه‌روه‌ك به گونجاوی داده‌نێن بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی سزادانیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له ئێران به‌دی ناكرێت. به‌ڕێز شان مه‌ككۆرمه‌ك گوتیشی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م ووتاره دیدوبۆچوونێك بوو له واشنتۆنه‌وه