كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 4 چه‌كداری جیهادی ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه له هێرشـێـكی ئاسـمانی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا له باكوری كه‌رتی
غه‌ززه كوژراون.
له‌شـكری ئیسرائیلی ئه‌و هێرشه‌ی جه‌بالیای پـشـتڕاست كرد، به‌ڵام زانیاری زیاتری نه‌دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ڕایانگه‌یاند كه‌وا له هێرشـێـكی ئاسـمانی ئیسرائیلی‌دا بۆ سه‌ر ماڵی كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه 8 كه‌س كوژران و به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی پاش چه‌ند كاتژمێرێـك ئه‌نجام دا كه كابینه‌تی ئاسایشی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر غه‌ززه چڕتر ده‌كه‌ن تاوه‌كو چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان هێرشه ڕۆكێتیـیه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرن.
شـایانی باسه كابینه‌تی ئاسایشی ئیسرائیلی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێی به له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی دا ئه‌و كه‌سـانه‌ی ناو حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی بكه‌نه ئامانج كه به‌رپـرسـن له‌و هێرشه ڕۆكێتیـیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئیسرائیل.