كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لوبنانی ده‌ڵێن 9 هاوڵاتی سڤیلی فه‌له‌سـتینی به‌هۆی تۆپـباران كوژراون له‌و ده‌مه‌ی سه‌ربازانی لوبنانی و میلیتانه ئیسلامیـیه‌كان بۆ ڕۆژی دووهه‌م له
كه‌مپـێـكی په‌نابه‌رانی فـه‌له‌سـتینی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی له‌شـكری لوبنانی له شـاری ته‌ڕابلوسی باكوری وڵات و له كه‌مپـی په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی نه‌هر ئه‌لبارد تۆپـبارانی گروپی فه‌تحولئیسلامیان كرد.
كاربه‌ده‌ستـان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ی 50 كه‌س كوژراون، كه 27 یان سه‌ربازنی لوبنانی بوون و به‌لایه‌نی كه‌م 17 چه‌كدار و هه‌روه‌هاچه‌ند هاوڵاتیـیه‌كی سڤیلیش.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه‌وا یه‌كێـك له‌و چه‌كداره ئیسلامیـیانه‌ی كه له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوژراوه گومان لێـكراوی به‌شـداربووی ئه‌و پـیلانه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ی سـاڵی ڕابردووی ئه‌ڵمانیا بووه، ئه‌و پـیلانه‌ی كه تیایدا ویسـتبوویان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ئه‌و وڵاته بته‌قێنـنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن لاشه‌ی صه‌دام ئه‌لحاج دیب له نێو ئه‌و 10 ته‌رمه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به گروپی ناسراو به فه‌تحولئیسلامدا دۆزراوه‌ته‌وه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هێرشێـكی سه‌ربازانی لوبنانیدا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كوژران.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن صه‌دام ئه‌لحاج دیب ئه‌ندامی پله چواری ئه‌و گروپه‌یه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان شه‌ڕه‌كان ئه‌و كاته ده‌سـتیـپـكرد كه هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵیان دابوو چه‌ند به‌رگومانێـك به ده‌ست هه‌بوون له بڕینی بانكێـك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌سـتگیر بكه‌ن.