سه‌رۆك جۆرج بوش له‌گه‌ڵ سـكرتێری گشتی ناتۆ یاپ دی هوپ شێـفه‌ر وتووێـژی كرد و
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی باسه‌كه‌یان مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی ناو ئه‌فغانسـتان بوو.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌وانیش به‌شـداریان له وتووێـژه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان سه‌رۆك بوش و سـكرتێری گشتی ناتۆ كرد كه له كێـڵـگه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له كراوفۆرد له ستانی ته‌كساس سـازدرا.
كۆبوونه‌وه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش درێژه‌ی هه‌بوو و تیایدا سه‌نگی خرایه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی هاوڵاتیانی سـڤیل له ئه‌فغانسـتان، وه هه‌روه‌ها زیادبوونی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان.
شـایانی باسه به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی هاوڵاتیانی سـڤیل مه‌ترسی ئه‌وه ده‌هێنێته گۆڕی كه پـشـتـگیری جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ و هه‌روه‌ها بۆ حكومه‌تی حامید كارزای لاواز بكات.