Accessibility links

له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت 7 سه‌ربازی له‌ عێراق كوژراون


له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 7 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی له‌ عێراق كوژراون.

كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكر ده‌ڵێن 6 سه‌رباز له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕێـكدا ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا كوژراون، وه‌ له‌ باشوری به‌غداش بۆمبێـكی دیكه‌ سه‌ربازێـكی تری ئه‌مریكی كوشـتووه‌.

به‌وه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌وه‌تای ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه‌ گه‌یشـتۆته‌ 15 سه‌رباز.

هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی شه‌وی ڕابردووی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 8 گومان لێـكراوی سه‌ر به‌ قاعیده‌ كوژراون و 34 ی دیكه‌ش ده‌سـتگیركراون.

هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕانیان به‌ دوای ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی كه‌ پـێش هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ باشوری به‌غدا ڕفێندران.

له‌ ڕووداوه‌كانی تری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌سی كوشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG