Accessibility links

به‌هۆی هێرشـێـكی خۆكوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان 10 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتان له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات بۆمب ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ به‌ كه‌می 10 كه‌سی كوشـتووه‌ و نزیكه‌ی 35 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بازاڕێـكی پـڕ له‌ هاتووچۆی گاردیز له‌ ئوسـتانی پاكتیا ڕوویدا.

شـایه‌دان و كاربه‌دسـتان ده‌ڵێن بۆمب هه‌ڵـگره‌كه‌ له‌گه‌ڵ تێـپه‌ڕبوونی كاروانێـكی ناتۆ ته‌قه‌مه‌نیـیه‌كه‌ی به‌خۆوه‌ ته‌قاندبۆوه‌.

ده‌مڕاسـتێـكی ناتۆ پـشـتڕاسـتی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا هێزی هاوپه‌یمان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌وێ بوون. هیچ ڕوون نیـیه‌‌ ئایا سه‌ربازێـكی ناتۆ زیانی پـێـگه‌یشـتووه‌ یان نا. به‌پـێی هه‌ندێ شـایه‌د ته‌واوی قوربانیـیه‌كان مه‌ده‌نی ئه‌فغانی بوون.

شه‌ممه‌ش، 9 كه‌س له‌ ناویان 3 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی ناتۆ له‌ هێرشـێـكی خۆكوژی هاوشـێوه‌ له‌ شـاری كووندووز له‌ باكوری وڵات كوژران.

تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی هه‌ردوو هێرشه‌كانی گرتۆته‌ ئه‌سـتۆ.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئه‌فغانستان و ناتۆ له‌ شه‌ڕێـكدا له‌ شـاری غازنی باشوری وڵات 30 تاڵیبان كوشتووه‌ و 10 دیكه‌شیان ده‌سـتگیركردووه‌.

XS
SM
MD
LG