هێزه‌كانی ئاسایش له لوبنان ده‌ڵێن یه‌كشه‌ممه به كه‌می 39 كه‌س كوژراون له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی لوبنان و میلیتانی ئیسلامی له شـاری ترپـۆلی (طرابلس) باكوری وڵات.
به‌پـێی كاربه‌ده‌سـتان هێزه‌كانی لوبنان شه‌ڕی ئه‌ندامانی فه‌تحولئیسلامیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شـاره به‌نده‌ریـیه و له نزیـك ڕێ له كه‌مـپـێـكی په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتینیان له نه‌هر ئه‌لبارد كرد.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن 22 سه‌رباز و 17 میلیتان كوژراون، هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 6 هاوڵاتی له ناو كه‌مپه‌كه‌دا كوژراون.
به‌پـێی ڕێـكـكه‌وتنێـكی له‌مێژینه پـۆلیس و سه‌ربازانی لوبنانی ناچنه ناو كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
پاش هه‌ڵـگیرسـانی ئه‌م شه‌ڕه، سوریا له‌به‌ر مه‌ترسی ئاسایشی دوو خاڵی سـنووری له‌گه‌ڵ لوبناندا داخست.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كه ئه‌و كاته ده‌سـتیـپـكرد كه هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵیان دابوو چه‌ند به‌رگومانێـك به ده‌ست هه‌بوون له بڕینی بانكێـك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌سـتگیر بكه‌ن.