Accessibility links

له‌ دوایـین هێرشـه‌ ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ 3 فه‌له‌ستینی ده‌كوژرێن


كارمه‌ندانی ته‌ندروستی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ئیسرائیل هێرشـێـكی ئاسـمانی دیكه‌ی كردۆته‌ سه‌ر میلیشـیاكانی حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، وه‌ له‌ئاكامدا 3 كه‌س كوژراون.

هاوكات هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئیسرائیل دووهه‌م هێرشی ئاسـمانی كرده‌ سه‌ر كارگه‌یه‌كی گومان لێـكراوی چه‌ك.

كاربه‌ده‌سـانی ئیسرائیلی هه‌واڵی هه‌ردوو هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یان پـشتڕاست كردووه‌. ئه‌م دوو هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسرائیل درێژه‌ی ئه‌و هێرشـانه‌یه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ پـێناو به‌ربه‌ستـكردنی موشه‌كبارانی ئیسرائیل له‌ دژی چه‌كدارانی گروپی حه‌ماسی ئیسلامی ده‌سـتیپـێـكردۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌ئاكامی هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیلی ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ سه‌ر میلیشـیاكانی حه‌ماس 4 فه‌له‌سـتینی كوژران.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ردوو گروپی نه‌یاری دژ به‌یه‌كی حه‌ماس و فه‌تح ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ئاگربه‌سـتێـكی دیكه‌ ڕێـكـكه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ شه‌ڕی خوێناوی نێوانیان كه‌ تیایدا 50 فه‌له‌سـتینی گیانیان له‌ده‌سـتدا.

به‌ گوێره‌ی ئاگربه‌سـته‌كه‌ی نێوانیان كه‌ میسر سه‌رپه‌رشـتی ده‌كات، هه‌ردوو لایه‌ن قایل بوون به‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان له‌سه‌ر جاده‌ و بانه‌كانی غه‌ززه‌ بكشـێـنـنه‌وه‌ و به‌ربه‌سـته‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵبگرن و هه‌روه‌ها دیله‌كان ئازا بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG